٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٥٣
ئۆپەراسیۆنی گەورەی حەشدی شەعبی بۆ دامەزرێندرانی ئاسایشت لە ئامێرلی

حەشدی شەعبی باسی لە بەڕێوە چوونی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ دامەزرێندرانی ئاسایشت لە یەکی لە شارەکانی تورکەمان نشین هەڵکەوتوو لە باکووری عێراق داکرد.

(ABNA24.com) حەشدی شەعبی باسی لە بەڕێوە چوونی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ دامەزرێندرانی ئاسایشت لە یەکی لە شارەکانی تورکەمان نشین هەڵکەوتوو لە باکووری عێراق داکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرێسەوە، ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ئێوارەێ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکە ڕایگەیاند کە بە دوای ڕوودانیی گیرو گرفتەکان کە بوونە هۆی نائەمنی لە شارستانی ئامێرلی لە رۆژهەڵاتی ستانی سەڵاحەدین لە باکووری عێراق، هێزە ئاسایشتییەکانی ئەم رێکخراوەیە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان بۆ پەرەی ئاسایشت لەم شارستانە تورکەمان نشینە و ناوچەکانی گرد وپەڕی دا بەڕێوە بردووە. 

بە گوێرەی ئەمەی لەم بەیاننامەیە دا هاتووە، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنیی تایبەتی حەشدی شەعبی لە حاڵێکدا بە فەرمانی ،فەرماندەری ئەم رێکخراوەیە وهەماهەنگی  فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی  هاوبەشی سوپای عێراق چوونەتە ئیمرالی کە ڕەوشی ئاسایشتی لەم شارستانە بە هۆی دەرکەوتنی هەندێک لە تۆرە چەکدارەکان خەریکن لێدەپرژین.

حەشدی شەعبی لەبەیاننامەی خۆی دا وێرای ڕاگەیاندنی  ئەمەی کە ئۆپەراسیۆنی ناوبراو ١٤ رۆژ درێژەی بووە و بوو بە هۆی دەردەستکرانی  ١٢ کەس و زەوتکرانیی ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی،جەختیکرد کە ئامێرلی دوای زاڵبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە سەر بارودۆخی ئاسایشتی ، هەر ئێستا ئاسایشت و پاوەجێی مسۆگەرە و لەداهاتووی نزیکیش ئاسایشتی ئەم شارستانە ڕادەستی هێزە ئاسایشتییەکانی سەقامگیر لەو دا دەکرێت.




/129